به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 18ی کانوونی دووهه‌می 2019 ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی له ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له وه‌ڵامی پرسیاری دروست کردنی ناوچه‌یێکی ئارام به قووڵاییی ٢٠ میل (٣٢ کیلۆمه‌تر) له باکووری سووریا گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌داین که ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی بۆ سووریا دۆزراوه‌ته‌وه پێویسته له سێ پره‌نسیپ پێک بێت. یه‌که‌میان یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریایه. دووه‌میان پێویسته نیگه‌رانییه ئه‌منییه ڕه‌واکانی تورکیا له‌به‌رچاو بگیرێت. سێیه‌میان پێویسته فره ناسنامه‌ی سووریا له‌به‌رچاو بگیرێ و ڕێگه به گه‌یاندنی ده‌نگی پێکھاته جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه بدرێت."
سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له وه‌ڵامی پرسیارێکی په‌یوه‌ندیدار به ده‌ست پێکردنی لێکۆڵینه‌وه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانی کوشتنی ڕۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی گوتی: "من ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست پێکردنی ھیچ لێکۆڵینهوهیێکم نییه. تێکهڵییێک ھه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که سکرتێری گشتی چی ده‌کات و ناتوانێت چی بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بڕیار بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه بوووه‌ته ھه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایش و ده‌سه‌ڵاتم له‌مباره‌یه‌وه پێ بدات ئه‌وا ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌م. له ھه‌ندێک دۆخدا ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌دات. من ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست پێکردنی لێکۆڵینه‌وه‌ی سزاییم نییه و له ھیچ وڵاتێکیش داواکاری فه‌رمی پێشکه‌ش نه‌کراوه. ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له‌م دۆخانه‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ھه‌یه بڕیار بدات. ئه‌گه‌ر داوای لێکۆڵینه‌وه له تاوانی کوشتنی خاشقچی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بکرێت ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ده‌توانێت چه‌ندین ڕێگای جیاواز له‌مباره‌یه‌وه بگرێته‌به‌ر".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment