به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مریکا که هه‌وڵ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا ده‌دات، پێشنیاری کردوووه که بۆ پاسه‌وانی له کوردی سووریا له به‌رانبه‌ر هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانیی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به کاریگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی له سووریا له‌سه‌ر کورده‌کانی ناو تورکیا، ناوچه‌ی په‌رژین یان ئه‌من له سنووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا دروست بکرێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چ وڵات یان چ لایه‌نێک ئه‌و ناوچه‌یه کۆنتڕۆڵ بکات جیاوازیی ڕاوبۆچوون هه‌یه.
دیپلۆماتکارانی ئه‌مریکی به ئه‌نیستیتۆ میدل ئیست ئا‌یان ڕاگه‌یاندوووه که واشنتۆن ده‌یه‌وێت هێزی کوردی سووریای جێگیر له هه‌رێمی کوردستان به ناوی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له سنووره‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا جێگیر بکات. ئه‌و هێزانه سه‌ر به حیزبه سیاسییه‌کانی دژ به پارتی ده‌سه‌ڵاتداری PYD له ناوچه‌ی کوردنشینی سووریا به ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا‌ن. کوردی ده‌سه‌ڵاتدار له ناوچه‌ی کوردنشینی سووریا دژ به هاتنی ئه‌و هێزه بۆ سووریایه.
واشنتۆن ڕایگه‌یاندووه که ده‌کرێ پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له ناوچه‌ی کوردنشینی سووریا و هێزی عه‌ره‌بی سه‌ر به هێزی سووریای دیموکرات له ناوچه‌ی زۆرینه عه‌ره‌بنشینی باکووری سووریا جێگیر بکرێت.
سه‌رچاوه‌یێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا به میدل ئیست ئای ڕایگهیاندوووه که هێزی کوردی سووریا ناسراو به یه‌په‌گه که ئێستاکه ئاسایشی ناوچه‌ی کوردنشینی سووریای له ئه‌ستۆدایه به توندی دژ به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ بۆ سووریایه.
وته‌بێژی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ کاردانه‌وه‌یێکی به‌و بابه‌ته پیشان نه‌داوه چوونکه به وته‌ی ناوبراو به بۆنه‌ی هه‌ستیاربوونی بابه‌ته‌که ناتوانێت هه‌ڵوێستی خۆیان ڕابگه‌یێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment