بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتارەکە لە رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاو کراوەتەوە، برێت مەکگۆرک چەند جارێک باسی کوردی کردووە و بە هاوپەیمانی واشنتن ناوی بردوون. لە تێکشاندنی داعشیشدا باسی پێشمەرگە و شەڕڤانانی هەسەدەی کردوون.
مەکگۆرک دەڵێت هەسەدە بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە دەکرێت زوو بە تەنیا بەجێ بهێڵدرێت و بە هێزی نەیاریش دەور دراوە، گفتوگۆکانی لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد خێراتر کردووە.
تەنیا چەند رۆژێکیش دوای بڕیارەکەی ترەمپ، تورکیای هاوپەیمانی ناتۆ بە ئاراستەی رووسیا هەنگاوی نا و بەرپرسانی باڵای رەوانەی مۆسکۆ کرد بۆ بڕیاردان لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو لە سووریادا.
بەگوتەی مەکگۆرک، تورکیا ناتوانێ بەبێ ئەمریکا لە سووریا شەڕی داعش بکات و دەشڵێت "بەشی زۆری ئەو گرووپە ئۆپۆزیسیۆنە سوورییانەی کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتیان دەکرێت تووندڕەون و بە ئاشکرا ویستی خۆیان بۆ شەڕکردن دژی کورد، نەوەک دەوڵەتی ئیسلامی دەربڕیووە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment