بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و دوایین پێشهات و هاوکێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوە دەستوورییەکانی دوای یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کران.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی عێراق کرایەوە.
لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتەکەی بە وردی بایەخ بە گۆڕانکاری و رووداوە سیاسییەکانی عێراق دەدات و هانی هەموو لایەک و هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەدات بە لەیەکتێگەیشتن و هەماهەنگی گرفتەکان چارەسەر بکەن.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەوەشی راگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیریی و پێشکەوتنی عێراق و هەرێمی کوردستان.
Your Comment