بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حسێنی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «التجاە پرس»دا وتی: عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت داخوازییەکەی مایک پۆمپیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و گرووپە بەرگرییە ئیسلامییەکان لە عێراق ڕەت بکاتەوە، چوونکە ئەو داخوازییە دەستوەردانی ئاشکرایە لە کاروباری ناخۆیی عێراقدا.
حسێنی جەختی کردەوە کە حەشدی شەعبی ڕێکخراوێکی فەرمیی سەربازییە و قەد ناتوانرێت هەڵبوەشێتەوە یا چالاکییەکانی کەم بکەنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment