کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی، لاهوور شێخ جه‌نگی پێشوازی کرد له مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ڵماشی که‌سایه‌تی دیار و نووسه‌ر و ڕووناکبیر و زانای ئایینیی کوردستان و شاندێکی هاوڕێی، که پێکهاتبوون له عه‌بدولهادی ئه‌حمد ڕاگری کۆلێژی ته‌سه‌وف و مه‌جید سه‌عید سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕووناک‌بیری ته‌سه‌وف، له دیدارێکدا گفتوگۆ کرا ده‌رباره‌ی بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و به‌هێزکردنی برایه‌تی و یه‌کڕیزیی و پێکه‌وه‌ژیانی ئایینی له کوردستان.
له دیداره‌که‌دا محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ڵماشی ڕۆڵی لاهوور شێخ جه‌نگی-ی به‌رز نرخاند که به‌رده‌وام له خه‌می میلله‌ته‌که‌یدایه و ده‌ستخۆشی لێکرد که سه‌ردانی خێزانی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌کانی کردووه و ئه‌و سه‌ردانه‌ش سوکنایی به دڵ و ده‌رونیان به‌خشیوه، ڕاشیگه‌یاند، له ڕابردوودا ئه‌و سه‌رکردانه‌ی به خزمه‌ت کردنی گه‌له‌که‌یان گه‌وره بوون و ڕاستگۆ بوون له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌که‌یان، هه‌میشه جێگه‌ی ئومێد بوون، هه‌ر بۆیه ئێستا خه‌ڵکی به چاوی ئومێده‌وه لێی ده‌ڕوانن.
هاوکات، لاهوور شێخ جه‌نگی سوپاسی وه‌فا و دڵسۆزیی محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ڵماشی کرد که وه‌ک دۆستێکی دێرینی مام جه‌لال هه‌میشه هه‌وڵی ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان ده‌دات، هاوکات له بواری زانست و نووسین و وه‌رگێڕان و فه‌رهه‌نگیشدا خزمه‌تێکی زۆری پێشکه‌ش کردوه، وتیشی: "سه‌ردانه‌که‌مان بۆ لای خێزان و خانه‌واده‌ی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌کان به ئه‌رک و به‌رپرسیارییه‌تی خۆمان زانیوه، چوونکه ئێمه خۆمان له هاونیشتیمانیان جیا ناکه‌ینه‌وه و خۆپیشانده‌رانمان به برا و که‌سوکاری خۆمان زانیوه".
هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی رایگه‌یاند، ڕاستگۆ ده‌بین له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌که‌ی خۆمان، پێمانوایه "پارێزگاری له فیدراڵیه‌تی کورد به سکی برسییه‌وه ناکرێت، هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانیشمان به له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی میلله‌ته‌که‌مان ده‌بێت و له ئێستاشدا ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌وڵه‌کانمان بۆ باش کردنی خراپی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییانه".
لاهور شێخ جه‌نگی سوپاسی مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ڵماشی کرد بۆ ئه‌و کتێب و نامیلکه به‌نرخانه‌ی که وه‌ک دیاری پێشکه‌شی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواست.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment