بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆڕبەندە ئابوورییەکەدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند خەریکە ئەو قۆناغە سەختە تێدەپەڕێنین، بە دڵنیاییەوە قۆناغێکی نوێ دەست پێ دەکات کە قۆناغێک دەبێت بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی لەم ساڵانەدا ماونەتەوە و نەمانتوانیوە چارەسەری بکەین. من بەڵێنم بە وەزیری دەرەوەی ئێران داوە کە دابنیشین و چارەسەری کێشەکان بکەین.
لەبارەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد: پەیوەندیمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییێکی درێژ و مێژوویی و فەرهەنگییە، بۆیە بەردەوام کار لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران دەکەین و هەوڵ دەدەین لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان پەیوەندییەکە پەرە پێ بدرێت.
لە کۆتاییشدا سوپاسی باڵیۆزی ئێران لە بەغدای کرد کە ڕۆڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران هەبووە و گوتیشی: سوپاسی کونسوڵگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و سلێمانی دەکەم کە هەردووکیان زۆر دڵسۆزانە هەوڵی جددی دەدەن کە پەیوەندییەکانی هەردوولا بەرەو پێشەوە ببەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment