هاوسەرۆکی پەیەدە داوا لە ڕووسیا دەکات پاڵپشتیی گفتوگۆی سووری-سووری بکات

بەشی سووریا- شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا داوای لە ڕووسیا کردووە پشتگیریی دانووستانی نێوان کورد و دەوڵەتی سووریا بکات.

کوردپرێس:

شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا داوای لە ڕووسیا کردووە پشتگیریی دانووستانی نێوان کورد و دەوڵەتی سووریا بکات و دەشڵێت: بە پێی سیستەمی فیدراڵ و خۆبەڕێوەبەری و بە مەبەستی چارەکردنی قەیرانی سووریا پشتگیریی دانووستانی سووری-سووری بکەن.

ناوبراو لە وتەکانی خۆیدا وتیشی: پێویستە وڵاتەکانی هەرێمی و دەوڵی پشتگیریی گفتوگۆی نێوان دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و کوردی ئەو وڵاتە بکەن. ئێمە باسی سەروەری و یەکپارچەییی خاکی سووریا دەکەین هەر بۆیەش هەموو ئەو وتانە ڕەت دەکەینەوە کە دەڵێن ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا کار بۆ دابەشکردنی خاک دەکات. ئێمە ئامادەین هەموو ئینتیمایێک بنوێنین بۆ ئەو دیالۆگانەی باس لە ڕێککەوتن دەکەن. ئێمەی کورد ئامادەین کار بۆ یەکڕیزی بکەین بەڵام بەبوونی ئەو کەسانەوە کە دەستیان لەگەڵ تورکیا تێکەڵە و حاشا لە مەوجوودییەتی کورد دەکەن مومکین نابێت.

News Code 51033

Your Comment

You are replying to: .
captcha