کوردپرێس:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاندووە "هەرگیز ئێران پلان و ستراتیژیی خۆی ناگۆڕێت بۆ ئەو وڵاتەی کە ئەمریکا دەیەوێت".
زەریف ئەوەشی وتووە "له هه‌ر شوێن و له هه‌ر کاتێکدا ئه‌مریکا ده‌ستێوه‌ردانی هه‌بێت، پشێووی و سه‌رکوتکاری و نه‌فره‌ت دابین ده‌کرێت".
ناوبراو دەشڵێت، هەرکات ئێران بووە شوێنەکەوتووی ئەمریکا ئەو ڕۆژه دۆزه‌خ دەبێتە سههۆڵبەندان (واته ئەو خواستەی ئەمریکا هەرگیز نایەتەدی).
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئەوەشی خستووەتە ڕوو، باشتر وایه ئه‌مریکا به له ده‌ستدانی ئێران ڕابێت و لەگەڵ ئەو وڵاتانە دۆست بێت کە جیهانیان خستووەتە مەترسییەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەردانەکەی مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوێنێ له قاهیره ڕایگه‌یاند، گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران به قورسترین گه‌مارۆکان داده‌نرێت و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و کاته‌ی که تاران وه‌ک وڵاتێکی ئاسایی هه‌ڵسوکه‌وت بکات.
Your Comment