ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بودجەی عێراق و بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا دەبێت.

کوردپرێس:

سکرتاریەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارکردنەوەیێکدا بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژی دووشەممە 14-1-2019 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و کۆبوونەوەکەش بەپێی زانیارییەکانی رووداو تایبەتە بە بودجەی عێراق و بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا.

لە 24-10-2018، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2019ـی عێراقی رەوانەی پەرلەمان كرد، پەرلەمانیش تاوەكوو ئێستا خوێندنەوەی یەكەم ‌و دووەمی بۆ پرۆژەیاساكە كردووە. لە پرۆژەیاساکەدا حکوومەتی عێراق پابەند کراوە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

پێشتر عێراق 17% پشكی بودجەی بۆ كوردستان دابین دەكرد، بەڵام لە بودجەی 2019دا كەمی كردووە بۆ 67. 12%.

News Code 50975

Your Comment

You are replying to: .
captcha