ئه‌ردۆغان: به‌ فه‌تۆچییه‌كان ده‌ڵێم ئیدی كۆتاییتان هات

به‌شی تورکیا- سه‌ركۆماری توركیا ڕای‌گه‌یاند: "لێره‌وه‌ به‌ هه‌موو فه‌تۆچییه‌كان له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ڵێم ئیدی كۆتاییتان هات و شوێنێک نه‌ماوه‌ ڕووی تێبكه‌ن و هه‌نگاوێک نه‌ماوه‌ بینێن".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له‌ میانی به‌شداری كردن له‌ "كۆڕبه‌ندی ئیداره‌ خۆجێییه‌كان له‌ سیسته‌می حوكمڕانی سه‌ركۆماریدا" كه‌ له‌ كۆشكی كۆماری توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌نجام درا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.

سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچیشه‌وه‌ گوتی: "لێره‌وه‌ به‌ هه‌موو فه‌تۆچییه‌كان له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ڵێم ئیدی كۆتاییتان هات و شوێنێک نه‌ماوه‌ ڕووی تێبكه‌ن و هه‌نگاوێک نه‌ماوه‌ بینێن. ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ پشت فه‌تۆوه‌ن، نازانم تا كه‌ی له‌ پشتی ده‌بن به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ئه‌ویش دێت."

ناوبراو زیادیشی کرد: "سوپاس بۆ خوا به‌ ڕێژه‌یێكی به‌رچاو فه‌تۆمان له‌ ده‌زگا گشتییه‌كان ڕاماڵیوه‌. هه‌رچۆنێک بێت ورده‌ ورده‌ توانا و شكۆیان له‌ جیهانی كاردا سفر ده‌كه‌ینه‌وه‌. پشتیوان به‌خوا له‌ 31ی ئاداره‌وه‌ له‌ لایه‌ن گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ دوایین باڵیان له‌ شاره‌وانییه‌كان ڕاده‌ماڵدرێت. هه‌موو ڕۆژێک بانگه‌وازی هه‌ماهه‌نگیمان پێده‌گات له‌ وڵاتانی جیهانه‌وه‌. تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ هیچ شوێنێكیان نامێنێت له‌ جیهاندا خۆیانی تیادا حه‌شار بده‌ن، به‌ دوایاندا ده‌ڕۆین. هێشتا قاو و قیژی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ (فه‌تۆ) له‌ زیندان به‌ واتای ئه‌وه‌ دێت كه‌ هیچیان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌ و هیچیان پێ ناكرێت".

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50963

Your Comment

You are replying to: .
captcha