کاردانەوەی نوێنەری فراکسیۆنی سادقوون لەبارەی سەردانی پومپیۆ بۆ عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی فراکسیۆنی سادقوون سەربە عەسائیبی ئەهلی حەق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاردانەوەی هەمبەر سەفەری لەناکاوی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق نیشان دا و وتی: سەردانی بەرپرسانی ئەمریکی دەبێت لە چاوارچێوی عورفە دیپلۆماتییەکاندا ئەنجام بدرێت و بە شێوەی نهێنی و لەناکەوت نەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد بەلداوی ئەندامی فراکسیۆنی سادقوون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیادی کرد: ئێمە هۆکاری نهێنی بوونی ئەو سەفەرانە نازانین، بەڵام پێوەندیی نێوان عێراق و ئەمریکا دەبێت لەسەر بنەمای بەرژەوندیی هاوبەش بێت، نە ئەوەی کە بۆ بەرەو پێش چوونی خواست و بەکار گرتنی عێراق لە ململانێ ناوچەییەکاندا بێت.

بەلداوی جەختی کردەوە کە هەموو بەرپرسانی وڵاتانی جیهان دەبێت بزانن کە عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و هیچ وڵات و کەسێک ناتوانێت زەبر لە حاکمییەتی وڵات بدات.

شایانی باسە مایک پومپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو بەسەردانێکی لەناکەوت گەیشتە عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50953

Your Comment

You are replying to: .
captcha