زۆر گرنگە بەرەیێکی فراوانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم ​دروست بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد ڕایگەیاند پێویستە بەرەیێکی فراوانی ئۆپزسیۆن دروست بکرێت و دواخستنی کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان نایاسایی و نادەستوورییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری دەڵێت: "گرنگە بەرەیێکی ئۆپۆزسیۆن دروست بکرێت و پێویستە ئەوانەی لەگەڵ یەکێتی و پارتی نارێکن و هەمیشە دژیان بوون بەشداری پێکهێنانی حکوومەت نەکەن و ببن بە ئۆپۆزسیۆن".

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ ئەوان باشترە و دەتوانن باشتر کار بکەن و ئۆپۆزسیۆنێکی تەندروست دروست دەبێت.

مەحموود عوسمان ڕاشیگەیاند بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا زۆر سوودی دەبێت بۆ پێشکەوتنی بارودۆخی هەرێم لە هەموو ڕوویێکەوە.

لە لایێکی دیکەوە، سەبارەت بە دواخستنی کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان رایگەیاند: "دواخستنی کۆبونەوەی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان نادەستورییە و نابێت هەروا بێت".

سەبارەت بە سەربەخۆی دادگاکانی هەرێم مەحموود عوسمان رایگەیاند: "دادگاکان سەربەخۆ نین بەڵام دەبێت هەوڵبدەن ئازابن و لەژێر دەستی حزب دەرچن".

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50949

Your Comment

You are replying to: .
captcha