ژمارەی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە عێراق گەیشتە 60 کەس

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، ژمارەی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار گەیشتە 60 کاندید.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیداء خزر، بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، 24 پێشکەشکار داواکاری خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە کردنەوەی یەکەمجاری دەرگای خۆپاڵاوتن وەرگیران، دوای ئەوەی چوارشەممەی ڕابردووش جارێکی دیکە دەرگای خۆکاندیدکردن کرایەوە، ژمارەکە بۆ 60 کاندید بەرزبووەوە.

ناوبراو وتیشی، ئاشکراکردن و بڵاوکردنەوەی ناوی کاندیدانی پێشکەش کراو تەنها لەدەست دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەراندایە.

بڕیاردەری ئەنجومەنەکە ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی وردبینیکردنی ناوی کاندیدان لەلایەن یاساییەکانی ئەنجومەن و دواتریش لیژنەی تایبەت بە تاوتوێکردنی ناوی کاندیدان دەبێت، دواتر دەچێتە دەستەی دەستپاکی و پاشانیش ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

ڕوونیشیکردەوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران تائێستا وادەیەکی نوێی بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیارینەکردووە.

لە 7ی ئەم مانگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار شکستیهێنا دوای ئەوەی زۆرینەی فراکسیۆنەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.

دوابەدوای ئەوەش سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە دووبارە دەرگای خۆکاندیدکردنی کردەوە و دوێنێش دادگای باڵا خۆکاندیدکردنی هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی بۆ ئەو پۆستە ڕەتکردەوە بەهۆی ئەو دۆسیانەی لە ڕابردوودا لەسەر ناوبراو هەبوون و تائێستا یەکلا نەبوونەتەوە.

News Code 5093

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha