بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدوای دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی کۆمار، بەرپرسی مهكتهبی پهیوهندییهكانی دهرهوهی پارتی ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن بە گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی کێشەکان چارەسەر بکەن.
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مهكتهبی پهیوهندییهكانی دهرهوهی پارتی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری چاوەڕوانی بڕیاری مەکتەبی سیاسیی پارتین لەوبارەیەوە هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت.
ناوبراو وتیشی: "لەماوەی ڕابردوو زۆر هەوڵماندا کە لەگەڵ یەکێتی ڕێبکەوین بۆ ئەوەی یەک بەربژێرمان هەبێت، بەڵام بەداخەوە ئەوان ئامادەنەبوون، بەڵام ئێستاش پارتی هەوڵ دەدات بە گفتوگۆ کێشەکان لەگەڵ یەکێتی چارەسەر بکات".
هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە ڕەتکرایەوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی سیاسییە و تووشی سەرسوڕمان بووم بەو بڕیارە".
Your Comment