بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایدن مەعرووف سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان بە رادیۆ نەوای راگەیاند: كونسوڵی توركیا لە هەرێم كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە توركمانیەكانی هەرێم نەكردووە تەنها سەردانێكی ئەنجام داوە، لە رابردووش توركیا پشتیوانی توركمانەكانی كوردستانی كردووە كە زیاتر خۆی لە پشتیوانی دیپلۆماسی و مەعنەویی دەبینێتەوە.
نابراو ئەوەشی وت: "پشتیوانی كردنی توركیا بۆ لایەنە توركمانیەكان كارێكی ئاساییە، وەک چۆن توركیا پشتیوانی لە نەتەوەی عەرەب لە سووریا و عێراق كردووە و لە رابردووشدا پشتیوانی نەتەوەی كوردی كردووە، ئەمە بەمانای دەستوەردان نایێت لە كاروباری ناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان و تەنها پشتیوانییێكی مەعنەوییە".
ئایدن مەعرووف ئاشكراشی كرد "وەک پێكهاتەی توركمان دەمانەوێت ببینە لایەنێكی باش لە بەهێز كردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و توركیا لە لایێک و عێراق و توركیا لە لایێكی دیكەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment