لە چەند پارێزگایێکی عێراقدا 7 تیرۆریست دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهاوكاری هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق توانرا شەش تیرۆرست دەستگیربكرێن و داواكراوێكیش لە سلێمانی دەستگیركرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا رەسوڵ وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە سەرپەرشتیی مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە پارێزگای ئەنبار و سەلاحەدین شەش داواكراوی دەستگیركرد.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای سلێمانی داواكراوێكی تیرۆرست دەستگیركراوە و ئەو كەسانەشی كە داواكراون پێشتر چەندین كاری توندوتیژی و تیرۆریستیان ئەنجام داوە.

News Code 5081

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha