بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەدر زیادی لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆ مەربودی عێراقدا وتی: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە یان پێنجشەممەی ئەم حەفتەیەدا پاش بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕێککەوتن لە نێوان هاوپەیمانیی چاکسازی و ئیسڵاح لەبارەی کاندیدەکانی وەزارەتخانەی ناوخۆ، بەرگری و داد، دەنگی متمانە بەو کاندیدانە دەدات.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە هاوپەیمانیی چاکسازی لە گفتوگۆی ئەم دواییانەدا لەگەڵ هاوپەیمانیی ئیسڵاح و ژمارەیێک لە حزبە سیاسییەکان لەباەری گۆڕینی فالح فەیاز، کاندیدی وەزارەتی ناوخۆی عێراق نەرمیی نواندووە و لەبارەی دەنگی متمانە بە کاندیدی نوێی وەزارەتی ناوخۆ و هەروەها وەزارەتی داد و وەزارەتی بەرگری ڕێککەوتن ئەنجام بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment