ئه‌مریکا چه‌ندین بنکه‌ی سه‌ربازیی نوێ له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی کۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕای‌گه‌یاند که‌ ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی جێگیرکردنی هێزه‌کانیان پاش کشانه‌وه‌یان له‌ سووریا چه‌ندین بنکه‌ی سه‌ربازیی نوێ له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی کۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌کێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مریکا بڕیاری داوه‌ له ‌دوای کشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌که‌ی له‌ سووریا، ھێزه‌کانی له‌ ھه‌رێم جێگیر بکات".

ناوبراو وتیشی: "به ‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، له ‌ئێستادا فڕۆکه‌خانه‌ی ھه‌ریر که‌ تایبه‌ته‌ به‌ ھێزه‌کانی ئه‌مریکا فراوان ده‌کرێت وه‌ک ئاماده‌کارییێکیش بۆ ھاتنی ھێزه‌کانی ئه‌مریکا له ‌سووریاوه‌".

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی ڕاشیگه‌یاند: "چه‌ند سه‌ربازگه‌یێکی نوێی ئه‌مریکا له ‌خاکی ھه‌رێم ده‌کرێنه‌وه‌ وه‌ک ئاماده‌کارییێک بۆ ئه‌و ھه‌زار و 400 سه‌ربازه‌ی که‌ له ‌خاکی سووریاوه‌ پاشه‌کشه‌ ده‌که‌ن".

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: "یه‌کێک له ‌سه‌ربازگه‌کان ئه‌وه‌یه‌ له ‌سنووری پارێزگای مووسڵ له‌سه‌ر چیای شنگال داده‌نرێت که‌ ھاوکار و ھه‌ماھه‌نگ ده‌بن بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌ی داھاتووی حکوومه‌تی ئه‌مریکا".

گه‌ڵاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: "له ‌دوای فراوان کردنی پێگه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ خاکی ھه‌رێم، چیتر تورکیا ناتوانێت ئه‌وه‌ی له ‌ڕابردوو دژ به‌ ھه‌رێم و عێراق کردوویه‌تی، بتوانێت ئه‌نجامی بدات، بۆیه‌ بوونی ئه‌و ھێزانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ھه‌رێمی کوردستان ده‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد عاقڵانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا بکات".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50766

Your Comment

You are replying to: .
captcha