بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە 24ی ڕێبەندانی ساڵی 1400 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 244 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون، کە 34 کەسیان لە بەشی چاودێڕیی چڕدان.
زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 262 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.
هەروەها لە ماوەی ئەم 24 کاتژمێرەدا کەس بەهۆی نەخۆشیەکەوە گیانی لەدەست نەداوە و کۆی ئەوانەی بەهۆی ئەم پەتایەوە لە پارێزگای کوردستان گیانیان سپاردووە گەیشتووەتە 1956 کەس.
Your Comment