وەزیری دەرەوەی تورکیا: گرێبه‌ستی S-400 هه‌ڵناوه‌شێنینه‌وه‌

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای‌گه‌یاند: "پاتریۆت له‌ ئه‌مریكا ده‌كڕین به‌ڵام ئه‌و S-400ی له‌ ڕووسیا كڕیومانه‌ هه‌ڵیانناوه‌شێنینه‌وه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ ساڵی 2018 به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ كه‌سانێک به‌ توركیایان گوتوووه‌ سیسته‌می S-400 هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: "دواجار به‌ دانووستانكارانمان ده‌ڵێین S-400 گرێبه‌ستێكی ته‌واو بوووه‌ و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تیادا نییه‌".

ناوبراو له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی كڕینی پاتریۆت و F-35 له‌ ئه‌مریكا و سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی S-400 له‌ ڕووسیا گوتی: له‌ دواهه‌مین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیشدا تره‌مپ خۆی بابه‌تی F-35ی كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئێوه‌ پارچه‌ گرنگه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنن و هاوبه‌شێكی گرنگن و له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕێنمایی پێویستم داوه‌.

مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ له‌باره‌ی پاتریۆتیشه‌وه‌ به‌ پێویستی زانی كه‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت و گوتی: "به‌ كۆنگرێسمان گوتوووه‌ ئه‌گه‌ر له ‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بڵێن S-400 هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌ ئه‌وا نابێت. ئه‌مه‌ گرێبه‌ستێكی ته‌واو بوووه. به ‌دڵنیایییه‌وه‌ ئه‌وانیش به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ده‌ڵێن هیچ كاتێک بۆ هیچ شتێک دره‌نگ نییه‌ به‌ڵام ئێمه S-400ه‌كانمان كڕیوه‌. له‌ داهاتوودا پێویستیمان پێیه‌. پێویستیمان به‌ سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانییه‌. نزیكه‌ی یه‌ک ساڵ و نیو له‌مه‌وبه‌ر ویستمان پاتریۆت بكڕین و نامه‌شمان بۆ ئه‌مریكا نارد و ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه‌ بوو. پاتریۆت ده‌كڕین به‌ڵام S-400ه‌كانیش هه‌ڵناوه‌شێنینه‌وه."

چاووشئۆغڵۆ له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ردانی ڕووسیا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن باسی له‌وه‌ كرد كه‌ گرووپی كاری هاوبه‌شی سووریا له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكادا له‌ 8ی كانوونی دووه‌م كۆ ده‌بێته‌وه‌ و له‌ توركیاوه‌ شاندێک به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌دات ئوناڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ده‌چێته‌ واشنتۆن.

ناوبراو باسی له‌وه‌ كرد كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ كه‌شوهه‌وایێكی ئه‌رێنیدایه‌ و گوتی: "ئه‌گه‌ر بڵێن كه‌ ئایا ئه‌مریكا وه‌ک هاوپه‌یمان به‌ ته‌واوی واتا به‌رپرسیارێتییه‌كانی به‌جێ گه‌یاندوووه‌ ئه‌وا ده‌ڵێم "هێشتا زۆر زوووه‌ بۆ ئه‌وه‌". به‌ به‌راورد به‌ سێ مانگ پێش ئێستا كه‌شوهه‌وای په‌یوه‌ندییه‌كان باشه‌. جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ كه‌سییه‌كان له‌ كاروباری بواره‌كانی دیكه‌شدا ئه‌وه‌ به‌دی ده‌كه‌ین به‌ڵام ده‌ڵێن "هێشتا زوووه". پێویسته‌ هه‌نگاوی به‌رجه‌سته‌ ببینین".

مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌ فه‌رمانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری تورکیا له‌ ڕۆژانی داهاتوودا سه‌ردانی ڕووسیا ده‌كات و پاش بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌وشه‌كه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.

ناوبراو گوتیشی: "ڕووسیا له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كاراكته‌رێكه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ گرنگه‌ پێشهاته‌ نوێیه‌كان له‌گه‌ڵ ڕووسیادا هه‌ڵبسه‌نگێنین. له‌ ڕۆژانی داهاتوودا به‌ فه‌رمانی سه‌ركۆمارمان سه‌ردانی ڕووسیا ده‌كه‌ین و بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین."

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50556

Your Comment

You are replying to: .
captcha