کوردپرێس:
لەمیس عەبدوڵڵا هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كانتۆنی فوڕات بۆ ئاژانسی هاوار وتی: هێرشەكانی توركیا بەشێوەیەكی هەڕەمەكی دووبارە دەبنەوە لەم مانگەدا بۆ سەر عەین عیسا كە تێیدا چەكی قورس بەكاردەهێنرێت بۆ سەر ناوچەیەك كە پڕە لە هاووڵاتیانی سڤیل.
ناوبراو وتیشی: سەرباری هێرشەكان خەڵكی سنوری عەین عیسا هەڵوێستی جەماوەرییان لە دژی هێرشەكان نیشانداوە بە مانگرتن و رەتكردنەوەی هەر هەڕەشەیەك كە سەقامگیرییان تێك بدات.
لەمیس عەبدوڵڵا دەڵێت: ئامانج لە ئەم هێرشانە گرتنی ناوچەی عەین عیسایە، چونكە ناوچەیەكی ستراتیژییە لەسەر جادەی ئێم فۆڕی نێودەوڵەتی و گەیەنەری ناوچەكانی باكور و خۆرهەڵاتی سوریایە بە یەك، كە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كۆبانێ و گەمارۆی دەدات.
راشیگەیاند توركیا ماوەی گواستنەوەی دەسەڵات لە ئەمریكا دەقۆزێتەوە بۆ گرتنی عەین عیسا و گەمارۆدانی كۆبانێ.
Your Comment