بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد خالدی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: ململانێکان لەسەر بەدەستەوە گرتنی چوار وەزارەتی بەرگری، ناوخۆ، خوێندن و داد هێشتا بەردەوامە و هیچ چەشنە ڕێککەوتنێک لەبارەی ناساندنی کاندیدەکانی ئەو چەند وەزارەتە لە ئارادا نییە بۆیەش لە ئەمساڵدا کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق تەواو ناکرێت.
خالدی جەختی کردەوە فالح فەیاز ئێستاش تەنها کەسێکە کە بۆ وەزارەتی ناوخۆ پاڵێوراوە و هیچ دەنگۆیێک لە گۆڕینی ئەودا نییە، بەڵام ئەگەری گۆڕینی فەیسل جربا بۆ کاندیدی وەزارەتی بەرگریی لە ئارادایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment