پۆلیسی تورکیا هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ و ده‌به‌په‌ی شاری وانی ده‌ستگیر کرد

به‌شی تورکیا- به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژی هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال و مه‌خمور هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕیبوو، پۆلیسی تورکیا هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان ‌و پارتی هه‌رێمه‌ دیموكراتییه‌كان له‌ شاری وانی ده‌ستگیر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 21ی کانوونی یه‌که‌می 2018 پۆلیسی توركیا له‌ شاری وان هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی ئومێد ده‌ده‌ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و ئۆككه‌ش كاوه‌ هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په‌ی شاری وان، له‌گه‌ڵ هاندان كاراكۆیون، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ی شاره‌كه‌ و سینه‌م مه‌لال هاوسه‌رۆكی ناوچه‌ی پایزاڤا و دوو كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستگیر كرد.

ئاسایشی شاری وان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌هۆی ده‌ربڕینی هاوخه‌می و ئیدانه‌ی هێرشی سوپای توركیا بوووه‌ بۆ سه‌ر مه‌خموور و شنگال كه‌ حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50446

Your Comment

You are replying to: .
captcha