تورکیا پێشوازی له‌ بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا ده‌کات بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ سووریا

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به ‌ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازی له‌ بڕیاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ كشانه‌وه‌ی له‌ سووریا به‌ پێویستی زانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكادا بێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ دروست نه‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ سووریا ڕایگه‌یاند: "به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازی له‌ بڕیاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بۆ كشانه‌وه‌ی له‌ سووریا و پشتیوانی له‌ پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی خاكی سووریا ده‌كه‌ین."

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ ڕاكێشا كه‌ هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ماوه‌ و گوتی: "پێویسته‌ وریا بین چوونكه‌ هێشتا داعش و گرووپه‌ ڕادیكاڵه‌كانی دیكه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ن بۆیه‌ پێویسته‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكادا بێت. ئێستا له‌ سه‌ر ئاسته‌ جیاوازه‌كان له‌ په‌یوه‌ندیداین".

چاووشئۆغڵۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجام داوه‌ و خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیاش له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجام داوه‌ و دیلۆگی سه‌ربازیش به‌رده‌وامه‌ و چه‌ندین بواری جۆراوجۆر هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌مریكا و توركیا هه‌ماهه‌نگیی تێدا بكه‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ "پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا‌ هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین تا له‌و ناوه‌نده‌دا بۆشاییێک نه‌بێت به‌تایبه‌ت له ‌بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌دا پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگ بن و وه‌بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا داوایان له‌ ئه‌مریكا كردوووه‌ پشتگیریی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ نه‌كات."

ناوبراو گوتیشی كه‌ توركیا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ئه‌ندامی داعشی له ‌چالاكی خستوووه‌ و پێویسته‌ ئیدی له‌ سووریا تواناكان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی چڕ بكرێته‌وه‌.

مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ باسی له‌وه‌ کرد كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ڕۆژانی سه‌ره‌تای 2019دا كۆمیسیۆنی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری نوێی سووریا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بدات و گوتی: "ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی سووریا."

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50434

Your Comment

You are replying to: .
captcha