تورکیا ڕێگری دەکات لە بەشداری کردنی کوردەکانی سووریا لە دانوستانەکاندا

بەشی جیهان- ئەندامێکی ئیئتیلافی نەیارانی سووریا دەڵێت تورکیا هۆکاری سەرەکی ئامادەنەبوونی نوێنەرانی کوردی سووریایە لە کۆبوونەوەکانی ئیئتیلافی نەیارانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی مێدیا لاین-ی ئەمریکا بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەی ئیئتیلافی نەیارانی سووریا کە لە دۆحە بەڕێوەچوو کوردانی سووریا ئامادە نەبوون.

بەسمە قەزمانی، ئەندامی ئیئتیلافی نەیارانی سووریا لەمبارەوە دەڵێت: بەو بۆنەوە کە دەبوو ئەم کۆڕە بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لە لایەن تورکیا بەڕێوەبچێت ژمارەیێک لە حزب و گرووپ کە لە ئیئتیلافەکەدا هاوپەیمانی تورکیا نین لەم کۆبوونەوەدا بەشدارییان پێنەکرا.

ئەم کەسایەتییە کە دژی دەسەڵاتی ئێستای سووریایە دەڵێت: بەهۆی ئەوەی کە تورکیا هێزەکانی سووریای دیموکرات بە تیرۆریست دەزانێت ئیمکانی بانگهێشت کردنی کوردەکان بۆ دانیشتنەکە فەراهەم نەکرا.

ناوبراو جەختی کردەوە هاوپەیمانێتیی نەیارانی سووریا، بەهۆی وابەستەیی زۆریانەوە بە تورکیا شەرعیەتی خۆیان لەدەست داوە و دەبێت هاوپەیمانێتیێکی نوێ پێک بهێنرێت.

News Code 5032

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha