کردنه‌وه‌ى ده‌رگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەرفەتێکە بۆ ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، جیاوازیه‌کانى نێوان یه‌کێتى‌ و پارتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار کاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى مێژویى نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌ سه‌ره‌کیه‌ى هه‌رێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌لا که‌ریم شوکور جێگرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له ‌په‌رله‌مانى عێراق به‌میدیا عێراقیه‌کانى وتووە: "یه‌کێتى‌ و پارتى له‌ساڵى 1992وه‌ تائێستا پێکه‌وه‌ هاوبه‌ش‌ و حوکمڕانن ‌و بابه‌تى جیاوازیان له ‌پۆستى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق، کاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ مێژوییانه‌یان".

ناوبراو وتووشیه‌تى: "ئه‌گه‌رچى دووباره‌ کردنه‌وه‌ى ده‌رگا بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق بابه‌تێکى ناده‌ستوورى ‌و نایاساییه‌، به‌ڵام ده‌رفه‌تێکه‌ یه‌کێتى ‌و پارتى پێکه‌وه‌ بگه‌نه‌ ڕێکه‌وتن ‌و به‌کاندیدى هاوبه‌ش بچنه‌وه‌ ناو کۆبونه‌وه‌ى داهاتوو".

له‌گه‌ڕى یه‌که‌مى کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق یه‌کێتى ‌و پارتى به‌کاندیدى جیاواز چوونه‌ کێبڕکێوه‌، تائێستاش هه‌رلایه‌نه ‌و به‌جیا له‌هه‌وڵدایه‌ بۆئه‌وه‌ى کاندیده‌که‌ى خۆى سه‌ربخات.

News Code 5029

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha