بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، وەک یەکێتی لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
ناوبراو وتیشی، لەگەڵ ئەوەداین یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن پێشکەش دەکەین.
زیاد جەبار ئاماژەى بەوەش کرد، یاساکە پێویستە ڕەنگدانەوەی خواستی هەموو ئەو هێز و لایەنانە بێت کە نوێنەریان لە پەرلەمان هەیە، هەروەها ڕەنگدانەوەی هەموو خەڵک بێت.
پێشتر سەرۆکایەتیی پەرلەمانى کوردستان رۆژى ١٠ی ئەم مانگەی وەکوو دوایین وادە بۆ رێککەوتن لەسەر پرسی کۆمسیۆن دانابوو.
Your Comment