پرسەنامەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دواییی ڕەحیم زەبیحییەوە

بەشی فەرهەنگ و هونەر- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی گیان لەدەستدانی هونەرمەند و فیلمسازی کورد "ڕەحیم زەبیحی"یەوە پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.

کوردپرێس:

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ڕەحیم زەبیحی و سەرجەم هونەرمەندان کردووە ئەوەش بە هۆی گیان لە دەستدانی ڕەحیم زەبیحی هونەرمەند و فیلمسازی بانەیی کە ڕۆژی هەینی تەرمەکەی خۆی و براکە بە ناوی کەیوان زەبێحی لە جادەی نێوان بانە بۆ ئارمەرە بە سووتاوی دۆزرایەوە.

دەقی پەیامەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان:

"بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و مامۆستا ( رەحیم زەبیحی) مان پێگەشت، بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خۆمان بەهاوبەشی خەمی بنەماڵە و هاوڕێیانی و تەواوی هونەرمەندانی کوردستان دەزانین و خوازیارین ئەمە دوایین خەم و ناخۆشیی هەموو لایێک بێت."

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

2018/12/7

News Code 50117

Your Comment

You are replying to: .
captcha