دەبێت هەموو کوردەکان ستایشی بەرخۆدانی هێزە کوردەکانی سووریا بکەن

بەشی سووریا- بەرپرسێکى باڵاى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دەڵێت هه‌سه‌ده‌ بەرخۆدانێکی گەورەیان ئەنجامدا و ڕێگرییان كرد لەپەرەسەندنی داعش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قادر عەزیز كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى دواى سه‌ردانى بۆ نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا له‌شارى سلێمانى ڕایگه‌یاند: "بۆ كۆتاییهێنان بەداعش ‌و فیكرى داعش، پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ كوردیه‌كان، ڕیزەكانی خۆیان بەهێزبكه‌ن".

ناوبراو ئه‌وه‌شى وت: "پێویسته‌ هه‌موو كورد ستایشی هێزەکانی سووریاى دیموكرات بكات، چوونكه‌ بەرخۆدانێکی گەورەیان ئەنجامدا و ڕێگرییان كرد لەپەرەسەندنی چەتەکانی داعش".

شایانی باسە ڕۆژی 20ى مانگى ڕابردوو، چه‌كدارانى داعش هێرشێكی خۆكوژیان كردەسەر زیندانی سناعه‌ له‌گه‌ڕه‌كى غوێرانى شاری حەسەكە بە ئامانجی دەرباز كردنی زیاتر لە پێنج هەزار گیراویان، دوای حەوت ڕۆژیش لەشەڕێكی سەختدا، قەسەدە تێكشكاندنی داعشی ڕاگەیاند و بڵاویكردەوە، كە بەو هۆیەوە 121 شەڕڤانی هه‌سه‌ده‌ و ئاسایش ‌و کارمەندی زیندانەکە گیانیان لەدەست دا.

News Code 5002

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha