بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی پرێس كۆنفرانسێكدا باسی لە سەردانەكەی وەزیری دەرەوە و كاروباری كۆچبەرانی لوبنان، بۆ هەرێمی كوردستان كرد و رایگەیاند: ئامانج لەسەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئاگادار بوونە لە باردۆخی هەرێمی كوردستان لە بواری ئابووری و بوارەكانی دیكەدا بووە.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم وتیشی: لە نێوان هەرێمی كوردستان و لوبنان پەیوەندیی دۆستانە هەبووە و لە چەند بوارێكدا دەكرێت گفتوگۆی لەسەر بكرێت.
ئەوەشی وت: "لەسەدانەكەی جالیەی لوبنانی بەسەردەكاتەوە كە لە هەرێمی كوردستان جێگە دەستیان دیارە لە زۆربەی بوارەكاندا ئەوەش یەكێكە لە هۆكارەكانی سەردانی جوبران باسیل بۆ هەرێمی كوردستان".
سەبارەت بە كردنەوەی كونسوڵخانەی لوبنان لە هەرێمی كوردستان و گفتوگۆ لەوبارەیەوە، سەفین دزەیی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتی: "ئەو پرسە پێشتر لەنێوان هەرێمی كوردستان و لوبنان قسە و باسی لەبارەیەوە كراوە و دەكرێت لەم سەردانەش باس بكرێت، چوونكە جالیەی لوبنان لە هەرێمی كوردستان ژمارەیان زۆرە و پێویستە بۆ كاروباری ئەو رەوەندانەی لوبنان كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان بكرێتەوە و ئێمەش هیوادارین ئەو كونسوڵخانەیە بكرێتەوە چوونكە بەشێوەیێكی چالاک لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە".
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment