به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 3ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی بڕیاری دا مه‌سروور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید بكات و له‌وباره‌وه عارف ڕۆشدی گۆڕانكارییه‌كانی به ئاسایی ناو برد و سه‌باره‌ت به كابینه‌ی داهاتووی هه‌رێمیش وتی: "پێم وایه له كابینه‌ی حكوومه‌تدا گۆڕانكاری له هه‌موو ئاسته‌كاندا ده‌كرێن، هه‌روه‌ک چۆن له په‌رله‌مان گۆڕانكاری ڕیشه‌یی كرا و جگه له چه‌ند كه‌سێكی كه‌م، زۆرینه‌ی كه‌سه‌كان گۆڕدران، له كابینه‌ی داهاتووشدا گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی ده‌كرێت له پۆسته ئیدارییه‌كان و به‌رپرسیارێتییه گرنگه‌كاندا.
ناوبراو ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه له سه‌ر چ بنه‌مایێک ئه‌و دوو كه‌سه كاندید كراون و ئایا به‌هۆی بنه‌ماڵه‌یی بوونی پارتییه‌وه كه هه‌ردووكیان له بنه‌ماڵه‌ی بارزانین وتی: "بنه‌ماڵه‌یی لای پارتی وه‌ک بنه‌ماڵه‌یی لای خهڵكیتر نییه، بنه‌ماڵه‌یی له ناو پارتیدا كارێكه درێژه‌ی هه‌یه بۆ 100 ساڵی ڕابردوو، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یییه‌ی له ناو پارتیدا هه‌یه بنهماڵهییێكی ته‌قلیدی نییه به‌ڵكوو هه‌موو كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانن كه له بنه‌ماڵه‌یێكی تێكۆشه‌ردا ده‌توانن ئه‌رک بگرنه ئه‌ستۆ".
عارف ڕۆشدی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بێت و ناونیشانی بنه‌ماڵه‌یی به سه‌ر پارتیدا بسه‌پێنرێت، ئه‌وه بۆ سه‌رجه‌م حزبه‌كانیتریش ڕاسته و له كوردستاندا هیچ حزبێک نییه كه بنه‌ماڵه‌یی نه‌بێت.
ناوبراو وێڕای ته‌ئكید كردنه‌وه له‌وه‌ی له ناو پارتیدا و له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كه‌سانی لێهاتوو زۆرن بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له‌وه كرد که مه‌سروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دوو كاراكته‌ری خوێنده‌وار و لێهاتوون له ناو پارتی و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش كاندید كراون بۆ ئه‌و دوو پۆسته.
ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی لێره و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێت كاندید كردنی مه‌سروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به ململانێی ئه‌و دوو كاراكته‌ره‌وه هه‌یه له ناو پارتی، وتی: "ئه‌وانه‌ی باس له بوونی ململانێ ده‌كه‌ن له ناو پارتی، پێم باشه "ئیستراحه‌ت بكه‌ن"، هیچ ململانێیێكی له‌و جۆره له ناو پارتیدا بوونی نییه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ كاتی پێوهبكوژن، یان بیانووی بۆ بهێننه‌وه، پێم وایه خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن، چوونكه گۆڕانكارییه‌كانی ناو پارتی گۆڕانكاری ئاسایی و پێویستن و هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه هه‌ندێک خه‌ڵک باسی لێده‌كه‌ن".
عارف ڕۆشدی له‌باره‌ی كاندیدكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، له كاتێكدا ئه‌و پۆسته به یاسا هه‌ڵپه‌سێردراوه ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و پۆسته هه‌ڵپه‌سێردراوه، واته هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و پێویسته كارا بكرێته‌وه و له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانیشدا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و پارتی به‌ده‌ر له‌و شێوازه یاسایییه په‌نا بۆ هیچ شتێكی‌تر نابات و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه پێویستیشی به لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایهنهكانیتر هه‌یه چوونكه سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی پارتی نییه و پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی لایهنهكانیتریش هه‌یه".
ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد که حزبه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا و له كورتترین ماوه‌دا وه‌فدی پێكهێنراو بۆ گفتوگۆكانی حكوومه‌ت بنێرێته لای سه‌رجه‌م حزبه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئاماده‌یییان هه‌یه به‌شداری حكوومه‌ت بكه‌ن و له‌و گفتوگۆیانه‌شدا پرسی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش ده‌خرێته به‌ر باس.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment