بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە داوا لە سەرجەمی حزبە سیاسییەکانی دەرەوەی پارتی دەکات، کە ناکرێت پارتی هەردوو پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ھەبێت.
‎فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر هێزەکانی دەرەوەی پارتی بە راستی دەیانەوێت ململانێی پارتی بکەن و دژی تاکڕەویی پارتین، بەپێویستی دەزانین کاندیدیان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم، یاخود سەرۆکی حکوومەت و ئەگەر یەکێک لەو دوو پۆستە بۆ ھێزەکانی دەرەوەی پارتی نەبێت، ئەوا پێویستە ئەو هێزانە بەشداری حکوومەت نەکەن.
‎لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی نەوەی نوێدا هاتووە "ئێمە وەک نەوەی نوێ نە هاوپەیمانێتی لەگەڵ هیچ هێزێکی سیاسی ئەنجام دەدەین بۆ چوونە ناو حکوومەت و نە پۆستیشمان دەوێت، بەڵام ئەگەر هێزەکانی تر ئەم کارە ئەنجام بدەن، ئەوا متمانە و دەنگی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بەدەست دەهێنن و بێ بەرانبەر پشتیوانییان لێدەکەین و کاردەکەین.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment