به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا كه‌ریم شكوور فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بازنه‌ی حه‌مرین به ڕادیۆ نه‌وای ڕاگه‌یاند: له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 8ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی کانوونی یه‌که‌می 2018 فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به چڕی بۆردومانی چه‌کدارانی ئاڵا سپییه‌کانیان كرد.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌و چه‌كدارانه زیاتر له ساڵێكه له پێنج گوندی سنووری داوده نیشته‌جێ بوون كه ده‌كه‌ونه خۆرهه‌ڵاتی قه‌زای خورماتوو له نێوان ناحیه‌ی زنانه و قه‌زای كفری".
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بازنه‌ی حه‌مرین ئه‌وه‌شی وت: "له‌وانه‌یه هێزێكی پیاده به نهێنییه‌وه ده‌رچووبێت بۆ كێوماڵ كردنی ئه‌و سنووره‌ی چه‌كداره‌كانی تێدایه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment