وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا: ئاماده‌ی پێشکه‌ش کردنی هه‌ر جۆره‌ یارمه‌تییێک به‌ خه‌ڵکی عه‌فرینم

به‌شی سووریا- وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا که‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ کۆنفڕانسی عه‌فرین سه‌ردانی قامیشلۆی کردبوو له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: ئاماده‌ی پێشکه‌ش کردنی هه‌ر جۆره‌ یارمه‌تییێک به‌ خه‌ڵکی عه‌فرینم.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنفڕانسی عه‌فرین له‌لایه‌ن ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتێژیکی سووریا ڕێکخرا و له‌و کۆنفڕانسه‌دا بێرنارد کۆشنه‌ر وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌ بوو و وتارێکی پێشکه‌ش کرد و ڕای‌گه‌یاند: هه‌موو جۆره‌ یارمه‌تییێک ئاراسته‌ ده‌که‌م بۆ سه‌رکه‌وتنی ئامانجه‌کانی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ و به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان به‌ خه‌ڵکی عه‌فرین.

ناوبراو گوتیشی: ھێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریکا ھه‌تا ھه‌تایه‌ له‌ سووریا نامێننه‌وه‌ و خه‌ڵکی سووریا به‌رپرسن له‌ داھاتووی ژیانی خۆیان و ده‌بێ خۆیان ھه‌وڵی باشترکردنی بارودۆخه‌که‌ بده‌ن و پێویسته‌ ده‌ست به‌ دیالۆگی نیشتمانی بکه‌ن بۆ به‌دیھێنانی ئاشتی.

وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا هه‌روه‌ها گوتى: ئاماده‌بوونی ئێمه‌ له‌ کۆنفرانسی گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین کارێکی مرۆییيه‌ به‌ڵام دواجار ئه‌وه‌ ئێوه‌ن به‌رپرسن و ده‌بێ خۆتان ده‌ست به‌ گفتوگۆ بکه‌ن بۆ به‌دیھێنانی ئاشتی له‌م ناوچه‌ پڕ له‌ کێشه‌یه‌ له‌ نێوان سوریا و عێراق و ئێران و تورکیا، هه‌روه‌ها له‌ نێوان سیاسه‌ته‌کانی تره‌مپ و پووتن که‌ کارێکی زۆر سه‌خته‌ و کاتی ده‌وێت به‌ڵام ھه‌نگاوی یه‌که‌می لێره‌وه‌ له‌م کۆنفڕانسه‌وه‌ ده‌ستی پێکردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49947

Your Comment

You are replying to: .
captcha