نازم ده‌باغ: ئێران هه‌میشه‌ بۆ چاره‌کردنی کێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌کان شاندی له‌ هه‌رێم هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران ده‌ڵێت: "هه‌میشه‌ ئێران شاند و كه‌ناڵی تایبه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌بوووه‌ تا قسه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ ناكۆكه‌ كورده‌كان بكات بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی کانوونی یه‌که‌می 2018 نازم ده‌باغ له ‌لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتوویه‌تی: "ئێران دوو كۆنسووڵخانه‌ی هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی له ‌كۆنسووڵخانه‌كانن هه‌میشه‌ له په‌یوه‌ندیدیی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆدان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ كاروباره‌كان و سه‌رخستنیان، به‌رده‌وام هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌ده‌ن نه‌ک به ‌ته‌نها له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی، من خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ی هه‌مووكات داواكارم ئێران ڕۆڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ببینێت".

نازم ده‌باغ له‌باره‌ی هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش باس له‌وه ‌ده‌كات كه‌ ئێران پێشتریش دژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نه‌بوووه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: "بۆ مێژوو ئه‌وه‌ ده‌ڵێم زۆرێک له ‌به‌رپرسه‌ گه‌وره‌كانی ئێران له ‌زاری خۆیانم بیستوووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له ‌كاریزمای كه‌سایه‌تیی كورد بوون و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ‌ناو كورددا كاریزمایێک هه‌بێت كه‌ به‌رپرسیارێتیی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێک له ‌كێشه‌ گه‌وره‌كانی هه‌رێم له‌ئه‌ستۆ بگرێت".

نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ ئێران ده‌رباره‌ی ڕۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمدا جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ هاوكار بوووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسییه‌كان و هیوای سه‌ركه‌وتن ده‌خوازێت به‌وه‌ی هه‌رچی زووه‌ حكوومه‌تێک له‌ كوردستان دروست بكرێت تا بتوانێت چاودێری له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی و ئابووری ناوچه‌كه‌ بكات كه‌ له‌ قازانجی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بێت.

نازم ده‌باغ له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ من ئه‌وه‌ به‌دیناكه‌م و پێشم وایه‌ یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌نده‌ لاواز نین بهێڵن هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت بكه‌وێته‌ ده‌ست وڵاتانی‌تر.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49945

Your Comment

You are replying to: .
captcha