سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: دەوڵەت، قەبارەی خۆی بچووک بکاتەوە/ مکانیزمی پلاندانان و بودجە نوێ بکرێتەوە

بەشی ئێران/ کوردی- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە میکانیزمی پلاندانان و بودجە گرتووە و دەڵێت ئەو میکانیزمە کۆن بووە و پێویستی بە نوێ­کردنەوە هەیە. دەشڵێت: قەبارەی نەگونجاوی دەوڵەت باج و تێچووی زۆری دروست کردووە و پێویستە دەوڵەت لە حەجمی خۆی کەم بکاتەوە.

کوردپرێس:

ئەمڕۆ دووشەمە 3ی کانوونی یەکەمی 2018 بەرانبەر بە 12ی سەرماوەزی 1398ی هەتاوی، عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پرێس کونفڕانسێکدا کە بەبۆنەی ڕۆژی پەرلەمانی ئێرانەوە بەڕێوە چوو چەند بابەتێکی ورووژاند.

لاریجانی ڕەخنەی لە مکانیزی پلاندان و بودجە لە ئێران گرت و جەختی کردەوە کە ئەو پڕۆسەیە پێویستی بە نوێ­کردنەوە هەیە و ناوەندی توێژینەوەکانی پەرلەمانی ئێرانیش سەرقاڵە بە دیراسەکردنی نەخشەڕێگایێک بۆ ئەو مکانیزمە و پاش تەوابوونی ئاراستەی ڕێکخراوی پلاندانان و بودجەی دەکات.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا تیشکی خستە سەر حەجمی بەربڵاوی هەیکەلییەتی دەوڵەت و ڕایگەیاند: ئەو قەبارە زەبەلاحەی دەوڵەت باج و تێچووی قورسی خستۆتە سەر وڵات و پێویستە دەوڵەت پێش تەواوبوونی بەرنامەی شەشەم، سەدا 15ی قەبارەی خۆی کەم بکاتەوە.

هەر لەبارەی بچووککردنەوەی قەبارەی دەوڵەت، عەلی لاریجانی زیادی کرد: بەو مەبەسەتە لە پەرلەمان خوێندنەوەی ورد کراوە و پێشنیازی خۆمان پێشکەشی سەنتەری دامەزراندن لە نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆمار کردووە و هیوادارین ئاوڕی جدی لەو مەسەلەیە بدرێتەوە.

لاریجانی ئاماژەی بە ڕەوتی چالاکییەکانی خولی دەیەمی پەرلەمانی ئێران کرد و گوتی خولی دەیەمی پەرلەمان تا ئەم کاتە 128 پڕۆژەیاسای تێپەڕاندووە و زیاتر سەرنجی خستۆتە سەر چارەکردنی کێشەکان نەک پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکان.

لاریجانی هەر لەو پرێس کونفڕانسەدا کۆمەڵێک بابەتی ئابووری وەکوو نرخی سوودی بانکی و کێشە دارایییەکانی وڵاتی ئێران و پەرەسەندن و زیادکردنی پارەی نەخت ومەسەلەی سندووقی خانەنشین­کراوان و چەندین تەوەری دیکەی ئابووریی باس کرد و کێشە ئابوورییەکانی وڵاتی ئێرانی بەو بابەتانەوە بەستەوە.

ڕۆژی 10ی سەرماوەزی 1316 شانشینی ئەو دەمی ئێران ئایەتوڵڵا "سەید حەسەن مودەڕڕیس"یان شەهید کرد و پاش ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بەگوێرەی یاسای پەسەندکراو لە ئەنجومەنی فەرهەنگی گشتیی ئەو دەم، لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ئەو ڕۆژە وەکوو ڕۆژی پەرلەمانی ئێران ناو نرا.

کونفڕانسی ڕۆژنامەوانیی عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دوو ڕۆژ پاش ساڵوەگەڕەکە بەڕێوە چوو.

News Code 49944

Your Comment

You are replying to: .
captcha