یۆنامی ئاماری قوربانییانی مانگی ڕابردووی عێراق ئاشکرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان ئاماری قوربانییانی مانگی ڕابردووی عێراقی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: به‌ به‌راورد به‌ شه‌ش ساڵی ڕابردوو، مانگی تشرینی دووه‌م كه‌مترین قوربانی له‌ عێراقدا هه‌بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 2-12-2018 یان كوبیش نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی كرده‌ی‌ توندوتیژی و تیرۆریستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی تشرینی دوومی 2018دا ‏ڕوویان داوه‌ 41 هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی عێراقی كوژراون و 73 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون‎‎.

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌ عێراق وتی: "به‌داخه‌وه‌ به‌رده‌وام بوونی گیان له‌ده‌ستدان جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ به‌ڵام ئه‌و ژمارانه‌ی ئه‌مدواییه‌ كه‌مترین ڕێژه‌ن له‌وه‌ته‌ی یۆنامی تۆماری كردوون له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2012ه‌وه‌."

كوبیش هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌مانه‌ ته‌نها ژماره‌ نیین به‌ڵكوو مرۆڤن و خێزانیان هه‌یه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌می ڕێژه‌ی قوربانیان نیشانده‌رێكه‌ ئاستی توندوتیژی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌ڕوات به‌ هه‌ڵسانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ له‌ دوای شه‌ڕی تیرۆر و به‌ره‌و داهاتوویێكی سه‌قامگیر و پڕشنگدار هه‌نگاو ده‌نێت."

به‌پێی ئاماره‌که‌ی یۆنامی، پارێزگای به‌غدا له‌ زۆری ژماره‌ی قوربانییه‌کان له‌ پله‌ی یه‌که‌مدایه‌ که‌ (55) هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی (23 کوژراو و 32 بریندار)، دواتر پارێزگای نه‌ینه‌وا دێت كه‌ ئاماره‌كانی بریتییه‌ له‌ (8 كوژراو و 19 بریندار) و پارێزگای ئه‌نباریش (4 كوژراو و 15 بریندار) هه‌بوون.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49943

Your Comment

You are replying to: .
captcha