لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمەوە ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی کۆ ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌ت کۆ ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د کانی ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3-12-2018 ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی کۆ ده‌بێته‌وه‌ و یه‌کێک له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌ "تایبه‌ت ده‌بێت به‌ گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان".

ئه‌ندامه‌که‌ی سه‌رکردایه‌تیی پارتی ڕاشیگه‌یاند: بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌بێت.

کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی له‌ کاتێکدا ئه‌نجام ده‌درێ که‌ بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یێکی نزیکدا گه‌ڕی دووه‌می دانووستاندنه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌ت ده‌ست پێبکاته‌وه‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ بڕیاریان داوه‌ به‌شداری حکوومه‌ت بکه‌ن چاوه‌ڕوانی سه‌ردانی پارتی ده‌که‌ن.

له‌ گه‌ڕی یه‌که‌می دانووستاندنه‌کاندا شاندی پارتی سه‌ردانی یه‌کێتی و گۆڕانی کرد به‌ڵام سه‌ردانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌کرد. یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێش پێش ده‌ست پێکردنی گفتوگۆکان ڕایان‌گه‌یاند که‌ به‌شداری له‌ کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت ناکه‌ن.

پارتی به‌ به‌ده‌ستهێنانی 45 کورسی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک براوه‌ی یه‌که‌م سه‌ردانی لایه‌نه‌کان ده‌کات بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت، له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ یه‌کێتی و گۆڕان که‌ لایه‌نی دووه‌م و سێیه‌می هه‌رێمی کوردستانن.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49937

Your Comment

You are replying to: .
captcha