لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌ هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر باره‌گای یه‌کێتی له‌ شنگال

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ژماره‌یێک لایه‌نگری په‌كه‌كه هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شنگال و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێک كۆمیته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان له‌ سنونێ داخست و ئاڵای ئه‌و حزبه‌ی له‌سه‌ر باره‌گاكه‌ هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری دا هه‌ر پارتێکی سیاسی مۆڵه‌تی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌بێت باره‌گاکانی دابخرێن. دوای بڕیاره‌که‌ش ئاسایشی سلێمانی چه‌ند باره‌گایێکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی داخست و تاوه‌کوو ئێستاش فشاره‌کان بۆ داخستنی باره‌گاکانی دیکه‌ به‌رده‌وامن.

ئه‌و کاره‌ش کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌دواوه‌ بوو و په‌که‌که‌ و ته‌ڤگه‌ری ئازادییش ئامانج له‌و کاره‌ وه‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی تورکیا و باشتربوونی په‌یوه‌ندیی بازرگانیی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ وه‌سف ده‌که‌ن و ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌‌و کارانه‌ دێنه‌ سه‌ر شه‌قام.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی شارپرێس هه‌واڵی دا که‌ ڕۆژی هه‌ینی 30ی تشرینی دووهه‌می 2018 ژماره‌یێک لایه‌نگری په‌كه‌كه‌ چوونه‌ به‌رده‌م کۆمیته‌ی 2ی یه‌کێتی له‌ سنونێ و داوای داخستنی باره‌گاکه‌ی ئه‌و حزبه‌یان كرد، هاوكات بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر باره‌گاكه‌ داخرا، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای یه‌كێتی له‌سه‌ر باره‌گاكه‌.

ئه‌وه‌ش له ‌كاتێكدایه‌ له ‌سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین باره‌گاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی نزیک له‌ په‌که‌که‌ داده‌خرێن و له ‌به‌رامبه‌ریشدا توركیا پێشوازیی له‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتی كرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49884

Your Comment

You are replying to: .
captcha