به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ڕاگه‌یێندراوێک له‌باره‌ی داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی بڵاو كرده‌وه و ڕای‌گه‌یاندوووه: باره‌گاكان له‌ژێر گوشاری حكوومه‌تی توركیا داخراون و داوا ده‌كات یه‌كێتیی په‌ڵه نه‌خاته سه‌ر مێژوووه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌رداری ئه‌م كاره بێت و له ڕێبازی مام جه‌لالیش لا نه‌دات.
له ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتوووه: كورد ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێک زیاتر پێویستی به یه‌كڕیزی و ته‌بایی و دیموكراسی هه‌یه كه‌چی له هه‌رێمی كوردستان دوور له بنه‌ما ئه‌خلاقی و یاسایی و سیاسییه‌كانه‌وه باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی داده‌خرێن كه هه‌رگیز مایه‌ی قبووڵكردن نییه. ته‌ڤگه‌ری ئازادی بزاڤێكی سیاسیی دیموكراسییه و له چوارچێوه‌ی دیموكراسییه‌تدا چالاكییه سیاسییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات به‌ڵام كاتێک ڕووبه‌ڕووی ئه‌م گوشاره ده‌بێته‌وه سیاسه‌تی داپڵۆسێنه‌ر و داگیركاری و دژایه‌تی كوردمان به‌بێر ده‌هێنێته‌وه بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دراوه، شه‌قام و ڕای گشتیی كوردستان قبووڵی ناكات و ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه.
ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی كه‌جه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌گه‌ر بێت و بڕیاره‌كه به ناوی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه كرابێت به‌ڵام له ناوچه‌ی ژێر هه‌ژموونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ئه‌نجام دراوه و یه‌كێتیش جێبه‌جێی ده‌كات بۆیه ئه‌م بڕیاره هیچ په‌یوه‌ندییێكی به یاساوه نییه. ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشه‌وه نییه و لای هه‌مووان ئاشكرایه حكوومه‌تی توركیا گوشاری خستووه‌ته سه‌ر پارتی و یه‌كێتیی ئه‌وانیش جێبه‌جێی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئیراده‌ی ئه‌م لایه‌نانه به‌نده به ئه‌جێندای ده‌ره‌كییه‌وه. سیاسه‌ت نه‌كردن له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی یه‌كێتیی نیشتیمانی و سیاسه‌ت كردن له‌ژێر گوشار و هه‌ژموونی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان بوووه‌ته خاڵێكی لاوازی سه‌ره‌كی".
كه‌جه‌كه داوا له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بێت و ڕێبازی مام جه‌لال بگرێته‌به‌ر و به‌های كاره سیاسییه‌كانی له‌به‌رچاو بگرێت ئه‌گینا خودی یه‌كێتی زۆر زیانی پێ ده‌گات و مێژوو هه‌میشه به خراپه‌كاری و به دوژمنی كورد ده‌یناسێنێت و نه‌ک ته‌نیا له تورکیا به‌ڵكوو له ئێران، تورکیا و سووریاش به جێبه‌جێكاری ئه‌جیندا و ویستی داگیركاریی توركیا له قه‌ڵه‌م ده‌درێت كه سیاسه‌تی دژ به كورد ئه‌نجام ده‌دات.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه که ئه‌م دژایه‌تی كردنه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كاتی و چه‌ند ڕۆژییه نه‌ک ته‌نیا زیان به یه‌كێتی ده‌گه‌یێنێت، بگره زیانی زۆر به گه‌لی كورد ده‌گه‌یێنێت.
چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری دا هه‌ر پارتێکی سیاسی مۆڵه‌تی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌بێت باره‌گاکانی دابخرێن. دوای بڕیاره‌که‌ش ئاسایشی سلێمانی چه‌ند باره‌گایێکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی داخست و تاوه‌کوو ئێستاش فشاره‌کان بۆ داخستنی باره‌گاکانی دیکه به‌رده‌وامن.
دوای داخستنی فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، دواتر که بڕیاری کرانه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان دران تورکیا گه‌شته‌کانی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ست پێنه‌کرده‌وه. به‌رپرسانی تورکیا چه‌ند جارێک رایانگه‌یاندوووه که نیگه‌رانیی ئه‌منیان هه‌یه و تاوه‌کوو نیگه‌رانییه‌کانیشیان به‌رده‌وام بێت گه‌شته‌کان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ست پێناکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment