به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌وڵی تورکیا بۆ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 له ڕووسیا و به‌شداری له به‌رهه‌مهێنان و کڕینی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ری F-35 له ئه‌مریکا بۆته خاڵی جێی ناکۆکیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته و ئه‌و بابه‌ته ئه‌وه‌نده به لای ئه‌مریکاوه گرنگه که بیر له وه‌لاوه‌نانی تورکیا له پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆکه‌ی F-35 سه‌ره‌ڕای کارتێکه‌ری و تێچووی زۆر ده‌کاته‌وه. ئه‌مریکا له‌وه ده‌ترسێت پسپۆڕانی ڕووسی که سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 له تورکیا داده‌نێن بتوانن ڕه‌مزی ده‌فرایه‌تیی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره پێشکهوتوووهکانی ئه‌مریکا بکه‌نه‌وه.
سێناتۆر جه‌یمز ئینهاف که پاش کۆچی دواییی جان مه‌ک کین جێگره‌وه‌ی ناوبراو وه‌ک سه‌رۆکی کۆمیته‌ی هێزی چه‌کداری سێنا دێته ئه‌ژمار به بلوومبێرگی ڕاگه‌یاندوووه: ئه‌گه‌ر تورکیا ده‌یه‌وێت له به‌رنامه‌ی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 بمێنێته‌وه ناتوانێت هاوکات به‌دواداچوون بۆ بابه‌تی کڕینی سیسته‌می S-400 له ڕووسیا بکات.
ناوبراو گوتیشی: تورکیا هاوپه‌یمانێکی گرینگی ئه‌ندامی ناتۆیه به‌ڵام ده‌بێ به دروستی کار بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته درێژه به به‌رنامه‌ی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400 بدات ئه‌و پاشهاتێکی زۆری لێده‌که‌وێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment