بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق لەو دیدارەدا هیوای ئەوەی خواست دەستپێشخەرییەکەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ببێتە هۆی لابردنی کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق.
هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە بارودۆخی عێراق بارزانی رایگەیاند باشترین رێگە لەبەردەم لایەنە سیاسییەکان دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و پەنابردنە بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی سیاسییە.
هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو و باڵیۆزی فەڕەنسا جەختی لە بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.
سەرچاوە: کوردستان 24
Your Comment