بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی، پهیامێکی له بارهی دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق و ههرێمی کوردستان بڵاو کردهوه و رایدهگهێنێت: لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەکان و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیی خستووەتەڕوو.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەکان و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیم خستووەتەڕوو. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم کردووە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بکەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی کۆسپ و گرفتەکان ڕاوێژ بکەن.
هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێکهاتەکانیدا بێت.
مسعوود بارزانی
٣١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
Your Comment