بافڵ تاڵەبانی هەموو لێدوانێکی میدیایی بۆ میدیای پارتی لە ئەندامانی حزبەکەی قەدەغە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی هەموو لێدوان و چاوپێکەوتن و لێدوانێکی میدیایی بۆ میدیای پارتی لە ئەندامانی حزبەکەی قەدەغە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە نووسراوێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا هاتووە، "لەئێستا هیچ هەڤاڵێک ڕێپێدراو نییە، چاوپێکەوتن و لێدوان بۆ کەناڵە ڕەسمی و ناڕەسمییەکانی پارتی بدات".

هەروەها بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال رادەسپێردرێت بۆ سازدانی دیداری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەپێناو دید و سیاسەت و پرۆژەی یەکێتیی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.

News Code 4903

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha