یەکێتی بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی خەباتی کوردانی سووریا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە گرنگی و بە بایەخ پێدانێکی زۆرەوە دەڕوانێتە ڕەوشی کوردستانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە سەعدی ئەحمەد، پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر پێشوازیی کرد لە سەڵاح دەروێش ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سووریا.

سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھێزەکانی سووریای دیموکراتی بەسەر چەکدارانی داعش لە حەسەکە کردووە باسی لەوەش کرد ھیوادارن ئەمە سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ یەک دەنگی و یەکڕیزی ھێزە دیموکراتخوازەکانی سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەگەر و پێشھاتێکی تر کە مەترسی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دروست بکات.

لای خۆیەوە سەڵاح دەروێش ئاماژەی بەوەش کردووە، "خراپی بارودۆخی ئابووری و خزمەتگوزاری و ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژئاڤا، کاریگەریی کردوەتە سەر ئینتیما و گیانی نیشتیمان پەروەرانەی خەڵکی شارەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان، بۆیە بیر لە جێھێشتنی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەکەنەوە و شەپۆلێکی گەورەی کۆچ کردنیان بەرەو ئەورووپا و وڵاتانی تر دەستپێکردوە، ئەمەش بێگومان لە ئەنجامی نەبوونی ھەلی کار و خراپی گوزەرانیانە، لە لایەکی ترەوە بێ ئومێدن لە چارەسەری کێشە و گرفتەکان بۆیە ھیواخوازین ھاوکار و ھەماھەنگمان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە."

هاوکات سەعدی ئەحمەد پیرە لەبارەی پشتیوانیی یەکێتی بۆ ئیدارەی خۆسەری ئەوەی خستوەتەڕوو، وێڕای بەرز ھەڵسەنگاندنی خەباتی سیاسی لە کوردستانی سووریا، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە گرنگی و بە بایەخ پێدانێکی زۆرەوە دەڕوانێتە ڕەوشی کوردستانی سووریا و خەبات و تێکۆشانەکانیان، و ئامادەیی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی و کاریگێڕی ناوخۆییەکانیان چوونکە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی سووریا بە بەشێکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگەی کوردی دەزانین.

News Code 4896

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha