بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری لەلایەن پارتیەوە دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەم پۆستە بۆ کورد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان ‏لە بەغدا شەڕی پۆست بکات، یەکێتیش دەتوانێت لە کوردستان داوای ‏شایستەکانی خۆی بکات، چوونکە پۆستەکانی بەغدا و هەرێم بەرامبەرن.‏

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیرین یونس ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی فەرمیی حزبەکەی وتووە، یار و نەیارمان شاهیدن کە یەکێتی هەمیشە لەبەشی لەخۆی کردۆتەوە و داوێتی بە لایەنەکانی تر، لە باوەڕی نیشتمانی خۆی لانادات و رێز لەلایەنەکانی تر دەگرێت، بەڵام کاتێک لایەنی بەرامبەر نابەرپرسیارانە ئەو هەستە نیشتمانیەی بەکاربهێنێت ئەوا سنووری بۆ دادەنێن و ناهێڵن ببەزێنێت.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا شیرین یونس لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار رایگەیاندووە، پارتی دەستیداوەتە یاریەکی ترسناک ئەویش بچووک کردنەوە و بەحزبی کردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقە، ئەگەر بۆ پارتی بچێتە سەر ئەوا خولێکی تر لایەنی عەرەب ئەو پۆستەش لە پارتی وەردەگرێتەوە، دواجار شکۆی کورد لە عێراق ژێر پێ دەکەوێت.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی پێیوایە کە پارتی هەڵەی کردووە لە کاندید کردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کە بە وتەی ئەو "پێشتر لەسەر گەندەڵی لەپۆستی حکوومەتی عێراق دوورخراوەتەوە و متمانەی لێوەرگیراوەتەوە و بەلای عێراقیەکانەوە شایستەی ئەو پۆستە نییە".

News Code 4868

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha