هەمیشە ئامادەی چارەسەرکردنی کێشەکان بووین لەسەر بنەمای دەستوور

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یاسای قەرز (یاسای کورتهێنانی دارایی)ەوە کە بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد تێپەڕێندرا رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام و هەمیشە، ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دەربڕیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بە زۆرینە و بێ گوێدانە پرنسیپی سازان و لە بەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانی گەلی کوردستان، دەنگ لەسەر یاسای کورتهێنانی دارایی دراوە.

باسی لەوەش کردووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام و هەمیشە، ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕیوە. لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمیش، چەندین جار نیازپاکی خۆی نیشانداوە و سەردانی بەغدای کردووە و چەندین لەیەکگەیشتن و رێککەوتن لە نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵی پێشوو و ئێستا هاتەئاراوە.

دەشڵێت، "حکوومەتی هەرێم هەمیشە پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە لە بەرامبەر دابین کردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان".

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی راگەیاندووە، کە هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی ستەم لە خەڵکی کوردستان نەکرێت و بڕیارە بەم نزیکانە کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی هەرێمی کوردستانیش لە حکومەتی فیدراڵی ئەنجام بدرێت و هەڵوێستی فەرمی و یەکگرتووی هەرێمی کوردستان رابگەیەندرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 48

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha