لە حەسەکە زیندانیانی داعش هەوڵی هەڵاتن دەدەن

بەشی سووریا- له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ نزیک گرتووخانه‌یێکی زیندانییانی داعش ڕووی دا و دواتریش تیرۆریستان هێرشیان کرده‌ سه‌ر گرتووخانه‌که‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردستان تی ڤی لە سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کانەوە بڵاوی کرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بووه‌ له‌‌ نزیک گرتووخانه‌ی سناعه‌ له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌.

ڕاشیانگه‌یاند: دوای ته‌قینه‌وه‌که‌، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر گرتووخانه‌که‌ وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ئازادکردنی گیراوه‌کانیان، به‌هۆیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان تیرۆریستان و پاسه‌وانانی گرتووخانه‌که‌ دروست بووه‌‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌که‌ن که‌ به‌هۆی هێرشه‌که‌ چه‌ند زیندانییه‌ک توانیویانه‌ ڕابکه‌ن و ئێستا سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر گرتووخانه‌که‌ گیراون و هه‌وڵه‌کانیش بۆ ده‌ستگیرکردنه‌وه‌یان به‌رده‌وامه‌.

جێی باسه‌ گرتووخانه‌ی سناعه‌ یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌کان له‌ کوردستانی سووریا و تایبه‌ته‌ به‌ زیندانییانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌ که‌ هه‌زاران تیرۆریستی داعشی تێدایه‌.

News Code 4793

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha