کازمی پێوەندیی بە جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمان کرد و هێرش کردن بۆسەر نووسینگەکەی ئیدانە کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندی به‌ شاخه‌وان عه‌بدوڵاوه‌ کرد‌ و سه‌رکۆنه‌ی‌ ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ تیرۆریستییه‌ی‌ سه‌ر نووسینگه‌که‌ی کرد له ‌که‌رکووک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ دووه‌می سه‌رۆکی‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه‌، له ‌په‌یوه‌ندییه‌کی‌ ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شاخه‌وان عه‌بدوڵا، مسته‌فا کازمی‌ سه‌رۆک وه‌زیران ‌به‌توندی‌ سه‌رکۆنه‌ی‌ ئه‌وده‌ستدرێژییه‌ تیرۆریستییه‌ی‌ سه‌ر نووسینگه‌که‌ی کرد له‌ که‌رکووک شه‌وی‌ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجامدرا.

کازمی داوای‌ له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد تاوانباران ده‌ستگیر بکه‌ن و جارێکیتر ئه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و ئاسایش له‌سه‌رتاسه‌ری‌ پارێزگاکه‌ به‌رقه‌رار که‌ن.

کازمی له‌ په‌یوه‌ندیه‌که‌دا وتیشی‌، "پشتیوانی لە‌ ده‌زگای‌ یاسادانان ده‌کات له ‌خولی‌ پێنجه‌می‌ په‌رله‌ماندا له‌کار و یاسادانان ویاساگرنگه‌کانی‌ قۆناغی‌ داهاتودا که‌ به‌شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌کانی‌ خه‌ڵک و قه‌باره‌ی‌ ئاسته‌نگه‌کان بگونجێتگ.

لای‌ خۆیه‌وه‌ جێگری‌ سه‌رۆکی‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ سوپاسی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی کرد که‌ راسته‌وخۆ گرنگیی دا و به‌دواداچوونی‌ بۆ ئه‌و دۆسییه‌ ئه‌منییه‌کرد و وتی‌: "ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ تیرۆریستییه‌ی‌ سه‌رنووسینگه‌که‌مان له‌ که‌رکووک زیاتر وره‌ی‌ ئه‌رک و کاری‌ نیشتمانیمان به‌رز ده‌کاته‌وه‌، به‌رده‌وام ده‌بین له‌کاره‌کانمان له‌ژێر چه‌تری‌ په‌رله‌ماندا بۆخزمه‌تکردنی‌ هاوڵاتیان".

News Code 4792

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha